Kurdish

خانی سێهەم

 

كورتيلة ضيرؤكيَكي: لەیلا سادقی

وه‌رگێڕان: مستهفا زاهیدی

پیرەپیاوەكە لە پەنجەرەی نەخۆشخانەكەوە چاو لە ئینجانە پلاستیكییەكانی لێوار باخچەكە دەكات، ئەو ئینجانانەی نەستەرەنە سوورەكان لەناو چڵ پۆپەكان و گەڵاكانەوە باڵایان كردووەو قامكەكانی بەرەو گوڵدانەكان ناجووڵێن بۆ ئەوەی خۆڵەكەی هەڵگێڕنەوەو گوڵەكان لە باخچەكەدا بچێنن.

پیرەپیاوەكە تەماشا دەكات.

چاو لە دەستەكانی دەكات كە چۆن كەوتوونەتە سەر بەتانییە نیوە گوڵدارەكە كە بۆنی شێی لێدێت و پێیەكانی كە بوون بە بەشێك لە قەرەوێڵەی نەخۆشخانە.

دوو منداڵ دەپەرنە ناو چیمەنەكان و بەسەر گوڵە رەنگاو رەنگەكاندا باز دەدەن بۆ ئەوەی یەكیان ئەویتریان بگرێت، پیرەپیاوەكە لە لێواری باخچەكە هەڵدەستێت و بە دژواری بە ئاماژەی دەستەكانی پێیان ئەڵێت لە باخچەكە بڕۆنە دەرەوە.

لە بەتانی نیوە گوڵداری.

ژمارەیەك لەولاوەتر، سفرەیان راخستووەو ژنێك گازی پێك نیكەكە هەڵدەكات و بۆنی قورمە سەوزی لەهەموو شوێن بڵاو ئەبێتەوەو پیاوەكە میوەكان لە كیسەیەك دەردێنێت و با كیسەكە لەگەڵ خۆی دەبات، دووری دەخاتەوە، ئەو شوێنەی كیسە رەنگاورەنگەكان لە نێوان گوڵە داودییەكاندا دەگیرسێنەوە.

ئەو لقانەی لەژێر پێستییەوە سەر دەردێنن و ئەو لاسكانەی لە قامكەكانییەوە دەكێشرێن و نزیكتر بیر لە رەگی گەردنی دەكاتەوە، بیر لەو گوڵە نەستەرەنانە دەكاتەوە كە بەجێگای دڵی لە ناو ئینجانە پلاستیكییەكانی لێوار باخچەكە سەریان دەرهێناوە.

بیر لەو كیسانە دەكاتەوە كە بە بۆری خوێوە پەیوەند دراون بە رەگەكانی خوێنی جەستەی.

بیر لەو كیسە دەكاتەوە كە تەواو دەبێت و لەولاوەتر، لەو شوێنەی كە عەلاگە رەنگییەكان لە ناو گوڵە داودییەكاندا دەكرێنەوە.

1-      - خان، لە زمانی فارسیدا بە مانای قۆناغ یان مەنزڵ دێت. لە كوردیدا لەبەر ئەو بارە ئوستوورەییەی ئەم وشەیە بەرامبەرێكی تەواوم بۆ كوردی نەبینییەوە بۆی. بۆیە "خان"ی فارسیم هەر دانایەوە و لەكوردیدا یارییەكمان هەیە بە ناو "شەش خان" و ئەمەشم لەو رووەوە وەرگرت. زۆر سپاسی كاك ناسر حیسامی دەكەم كە یارمەتی دام لەو هەڵبژاردنەدا.

2-      ئەم بابەتە لە وێبلاگی "چیرۆكی ئەوان"دا بڵاو بۆتەوە. http://otherstory.blogfa.com/post-51.aspx

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

تمامی حقوق این سایت متعلق به شخص لیلا صادقی است و هر گونه استفاده از مطالب فقط با ذکر منبع مجاز است